(ڤیدیۆ) پاریس سان جێرمان کلاسیکۆی فه‌ره‌نسای له‌ مارسیلیا برده‌وه‌

یانه‌ی پاریس سان جێرمان یاریی هه‌فته‌ی (11)ی خولی فه‌ره‌نسای له‌ مارسیلیا برده‌وه‌ و له‌ لووتکه‌ی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی خولی فه‌ره‌نسا جێگیربوو.

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یانه‌ی پاریس سان جێرمان له‌ یاریگای “پارک دی فرانس” میوانداریی یانه‌ی مارسیلیای کرد، یاریی نێوانیان به‌ ئه‌نجامی گۆڵێکی بێبه‌رامبه‌ر له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی یاریزانانی کریستۆفه‌ر گالیتیێ کۆتاییهات.

گۆڵه‌که‌ی پاریس له‌ خوله‌کی 45 له‌لایه‌ن نێیمار دا سیلڤای به‌ڕازیلییه‌وه‌‌ تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌‌، پاریس سان جێرمان ژماره‌ی خاڵه‌کانی گه‌یانده‌ 29 و به‌ جیاوازی سێ خاڵ به‌رامبه‌ر یانه‌ی لۆریان له ‌لووتکه‌ی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی خولی فه‌ره‌نسا جێگیربوو، هه‌روه‌ها یانه‌ی مارسیلیا به‌ 23 خاڵه‌وه‌ چووه‌ پله‌ی چواره‌م.

بابەتی پێشتر

ناپۆلی 3-2 بۆلۆنیا

بابەتی دواتر

وردەكاریی ڕێككەوتنەكەی پارتی و سوپای عێراق ئاشكرادەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share