‏(NBA) هیت و سەنز لە لوتکەدان و واریەرز گەڕایەوەسەر ڕێڕەوی بردنەوە

یانەکانی فینێکس سەنز و مەیامی هیت لەم هەفتەیەی خوولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکادا بردنەوەیان تۆمارکرد، هەروەها گۆڵدن ستەیت واریەرز دوای دۆڕاندنی بەرامبەر تیمی میڵواکی باکس بەرامبەر چیکاگۆ بوڵز گەڕایەوەسەر ڕێرەوی بردنەوە.

لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی 43ی خوولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکادا، یانەی گۆڵدن ستەیت واریەرز لە یاریگای یونایتد سەنتەر بووە میوانی تیمی چیکاگۆ بوڵز، یارییەکەش بە ئەنجامی (96-138) لە بەرژەوەندیی یانەی میوان کۆتاییهات.

لەلایەکی دیکەوە، تیمەکانی مەیامی هیت و فینێکس سەنز بردنەوەیان بەرامبەر ئەتلانتا هوکس و ئیندیانا پیسەرز تۆمارکرد، بەو بردنەوەیەش لوتکەی گروپەکانی خۆرهەڵات و خۆرئاوای (NBA)یان گرت.

ئەنجامەکانی دیکەش بەمجۆرە بوون:

چارلۆت هۆرنێتس 109-116 ئۆرلاندۆ ماجیک

ئیندیانا پیسەرز 94-112 فینێکس سەنز

دیترۆیت پیستۆنز 103-87 تۆرینتۆ ڕاپتەرز

فیلادلفیا سێڤنتی سیکسەرز 111-99 بۆستن سێڵتیکس

چیکاگو بوڵز 96-138 گۆڵدن ستەیت واریەرز

مەیامی هیت 124-118 ئەتلانتا هوکس

سان ئەنتۆنیۆ سپێرز 109-114 کلیڤلاند کاڤالێرز

ممفێس گریزلیس 85-112 داڵاس ماڤرێکس

ساکرامینتۆ کینگز 126- 114 هیوستن ڕۆکێتس

بابەتی پێشتر

بەفربارینەكەی سبەینێ كام ناوچە و شارانە دەگرێتەوە؟

بابەتی دواتر

باندێکی قاچاخچێتیكردن بە کۆچبەران لە پۆڵەندا دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کلۆپ چاوەڕوانی وەڵامی شێرەکەی مەغریبە

یۆرگن کلۆپ، ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ لەگەڵ لێپرسراوی کارەکانی سوفیان ئەمرابتی مەغریبی کۆبوونەوەی کردووە، بەتایبەتیش پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ یاریزانەکەدا…
Total
0
Share