(NBA) – فینێکس برینەکانی ڕۆکێتسی قوڵتر کرد و چیکاگۆ گەڕایەوە لوتکە

یەکەمی ڕیزبەندیی کۆمەڵەی خۆرئاوای خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا (NBA)، فینێکس سەنز بردنەوەی بەرامبەر هیوستن ڕۆکێتس تۆمارکرد، کە لە کۆتایی ڕیزبەندیی کۆمەڵەکەیدایە.

سەرکەوتنی فینێکس بەرامبەر ڕۆکێتس، بردنەوەی ژمارە 48 دەکات کە لەم وەرزەدا تۆماریان کردووە، بەهۆیەوە لوتکەی کۆمەڵەی خۆرئاوایان گرتووە، لەبەرامبەردا هیوستن دۆڕاندنی ژمارە 42ی لەم وەرزەدا تۆمارکرد.

تیمی چیکاگۆ بوڵز لە کۆمەڵەی خۆرهەڵات، بەئەنجامی (121-124) بردنەوەی بەرامبەر ساکرامینتۆ کینگز تۆمارکرد، بەو بردنەوەیەش ئەستێرەکانی بوڵز لوتکەی ڕیزبەندیی کۆمەڵەی خۆرهەڵاتیان گرتەوە.

ئەنجامەکانی دیکە بەم جۆرە بوون:

هوکس 130-109 ماجیک

پیستۆنز 112-111 سێڵتیکس

ویزاردز 108-113 پیسەرز

نێتس 111-106 نیکس

کینگز 118-125 بوڵز

ترەیڵ بلایزەرز 123-119 گریزلیس

ڕاپتەرز 103-91 تێمبەروڵڤز

سپێرز 114-106 سیتی ساندەر

ڕۆکێتس 121-124 سەنز

ناگێتس 117-124 واریەرز

جاز 101-106 لەیکەرز

بابەتی پێشتر

ئەمشەو هەشت یاریی ئاگرینی یوروپالیگ ئەنجامدەدرێن

بابەتی دواتر

پێرێز گورزی توند لە بارسا و سیتی و پاریس دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share