وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامی خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 9ی بنەڕەتی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی پەروەردە ئاگاداری خوێندکاران دەكات كە ئێستا دەتوانن ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەی نیشتمانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی ساڵی خوێندنی 2020-2021 خولی دوەم وەربگرنەوە.