ژنێکی کورد لەلایەن مێرد و خەزورییەوە بە تەلی کارەبا لێی دراوە

ژنێکی گەنجی دانیشتووی گوندی “کەشنە”ی شاری بانە، لەلایەن مێرد و خەزورییەوە بە تەلی کارەبا لێی دەدرێت و دواتریش بە چەکی تاپڕ تەقەی لێدەکرێت.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، “ئەو ژنە ناوی (سۆیبە فیکری)ە و بەهۆی ئەو ئەشکەنجەی زۆرەوە تەندروستی کەوتوەتە مەترسییەوە.

سۆیبە فیکری تەمەن 30 ساڵانە و خەڵکی گوندی “کەشنە”ی سەر بە شاری بانەیە، ناوبراو 10 ساڵ لەمەوپێش هاوسەرگیری کردووە و دایکی سێ منداڵە.

سۆیبە بەهۆی ئەو ئەشکنجەدانەوە ئاسەواری برین بە قاچ و دەست و پشتییەوە بە قوڵی دەرکەوتووە و ئێستا ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی شاری تەبرێزکراوە بۆ چارەسەر و بەهۆی سەختی برینەکانییەوە ڕەنگە دەستێکی ببڕنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتیی پیاوان: ساڵی رابردوو 611 پیاو لەلایەن ژنەکانیانەوە توندوتیژییان بەرامبەر کراوە

سەرۆکی یەکێتیی پیاوان، رایگەیاند، ساڵی رابردوو 611 پیاو لەلایەن ژنەکانیانەوە توندوتیژییان بەرامبەر کراوە. بورهان عەلی، سەرۆکی یەکێتیی پیاوانی…
زیاتر ببینە

بزووتنەوەی گۆڕان لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە هەڵوێستی راگەیاند

بزووتنەوەی گۆڕان هەڵوێستی لەبارەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان راگەیاند و ئەنجامەكانی رەتكردەوە. بەپێی راگەیەندراوێكی بزووتنەوەی گۆڕان تێیدا هاتووە،…
Total
0
Share