چەمچەماڵ.. لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا چواركەس گیانیان لەدەستدا

لە ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای ئاغجەلەر –گۆپتەپە چوار كەس گیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.

شەریف ڕەحیم، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی چەمچەماڵ بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند،”ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە ڕووداوێكی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای ئاغجەلەر –گۆپتەپە لە نێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری كیا و تەنكەرێكی گواستنەوەی سوتەمەنی ڕوویدا”.

وتیشی، “بەهۆی ڕووداوەكەوە چواركەس كە ئەندامی یەك خێزان بوون، كە پێكهاتبوون لە دوو ئافرەت و منداڵێكی تەمەن دووساڵان و پیاوێكی تەمەن 24 ساڵ گیانیان لەدەستدا”.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی چەمچەماڵ باسی لەوەشكرد، هەر بەهۆی ڕووداوەكەوە كەسێك برینداربوو و ئێستا تەندروستی جێگیرە.

ئەوەشیخستەڕوو، “تەرمەكان لە ئێستادا ڕەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی دەكەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەمپینێک بۆ هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی گەرمیان رادەگەیەندرێت

ئیدارەی گەرمیان رایدەگەیەنێت، ناوەندی هاوبەشی رێکخراوەکانی گەرمیان کەمپینێک بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردوو ئەنجامدەدات. لە راگەیەندراوێکدا ئیدارەی…
Total
0
Share