لەسەر ئەركی بافڵ تاڵەبانی، سبەی نەخۆشخانەی ئاسا-ی تایبەت بە توشبووانی كۆرۆنا سەرلەنوێ دەكرێتەوە.
شەماڵ جەبار یاوەر، بەڕێوەبەری گشتیی دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، بەفەرمانی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سبەی نەخۆشخانەی ئاسا-ی تایبەت بە توشبووانی كۆرۆنا دەكرێتەوە.
وتیشی، “موچەی پزیشك و كارمەندانی نەخۆشخانەكە لەسەر ئەركی بافڵ تاڵەبانی دابیندەكرێت، لەپێناو خزمەتی خەڵك و كەمكردنەوەی توشبووانی كۆرۆنا”.
نەخۆشخانەی ئاسا سەر بە دەزگای تەندروستیی پێشمەرگەیە و بەپشتیوانی یەكێتی و خێرخوازان جارێكی تر دەخرێتە خزمەتی خەڵك.