کەشناسیی هەرێم: بارینی بەفر و باران دەستپێدەکات

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە سبەینێوە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان نیمچەهەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو.

ئاشکراشیکرد، سبەینێ هەینی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە کاتەکانی بەیانیدا بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەکان و سنووری پارێزگای دهۆک دەستپێدەکات و پاشان کاریگەریەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ سەر هەندێک لە ناوچەکانی هەرێم، لە هەندێک ناوچە بارانی مامناوەند دەبارێت، لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە سەنتەری پارێزگای هەولێر و سلێمانی نمە باران دەبێت، ئەگەری بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی دهۆک و هەولێر هەیە.

لە راگەیەندراوەکەی کەشناسیی هەرێمدا هاتووە، پلەکانی گەرما دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن، رۆژی شەممە کاریگەری شەپۆلەکە زیاتر دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی رێنمایی تایبەت بە خۆپاراستن لە کاتی خۆڵبارین بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی کۆمەڵێک رێنمایی تایبەت بە خۆپاراستن لە کاتی خۆڵباریندا بڵاودەکاتەوە، داوا لە هاوڵاتییان دەکات پابەندبن تاوەکو…
Total
0
Share