فێڵ لە هاوڵاتییان دەكرێت
غازی كەم دەكرێتە بوتڵەوە و بە نرخی پڕ دەفرۆشرێت

راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی دەڵێت، لیژنە هاوبەشەکان فێڵی غازفرۆشێکیان ئاشکراکرد كە بەهۆی فێڵکردن لە هاوڵاتییان و کەمکردنەوەی کێشی بوتڵەکان، دەستگیرا بەسەر (20) بوتڵی غاز کە بڕێکی کەم غازیان تێکراوە و بە نرخی پڕ بە هاوڵاتییان دەفرۆشرێن.

رێکان جەمال سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، ئەو بوتڵانە لە دوکانی غازفرۆشیی (مەحمود) لە راپەڕین لەسەر شەقامی سەرەکیی سلێمانی دەستیان بەسەردا گیراوە.

وتیشی، “بۆ زانیاریی هاوڵاتییان هەموو بوتڵێک بە بەتاڵی (16) کیلۆیە و بە پڕی (28) کیلۆگرامە، بەڵام ئەم غازفرۆشە لە بەنزینخانە غازی کەمی تێکردووەتەوە و بوتڵەکە بە غازەکەوە (20) کیلۆگرامە، واتە لە بری (12) کیلۆگرام (4) کیلۆگرام غازی تێکردووەتەوە و بە هاوڵاتییان بە پڕ دەیفرۆشێت، ئەوەش رێگەپێنەدراوە و رێکاری یاسایی لەگەڵ خاوەنی فرۆشگەکە دەگیرێتەبەر”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێکان جەمال: کۆنتڕۆڵی سەرجەم ئەو شوێنە گشتییانە کراوە کە سیستمی شۆڤاژ بەکاردەهێنن

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، کۆنتڕۆڵی سەرجەم ئەو شوێنە گشتیانەیان کردووە کە سیستمی شۆڤاژ بەکاردەهێنن، بەڵام ناتوانن…
Total
0
Share