وێنە.. لە ماڵێکدا ده‌ستبه‌سه‌ر شەش کیلۆ تلیاک دا گیرا

بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی دهۆک ئاشکرایکرد، لە ماڵێکدا لە ناحیەی شیلادزێ دەستیان بەسەر شەش کیلۆ تلیاکدا گرتووە.

هێمن سلێمان، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی دهۆک بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، “دوای کۆکردنەوەی زانیاری، شەوی ڕابردوو پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە ناحیەی شێلادزێ توانییان لە ماڵێکدا لە سەنتەری ناحیەکە كه‌ سەر بە قەزای ئامێدی-یه‌، دەستبەسەر شەش کیلۆ ماددەی بێهوشکەر لەجۆری تلیاکدا بگرن و تومەتبارەکە دەستگیربکەن”.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی دهۆک وتیشی، “تومەتبارەکە لەبەردەم داودەری لێکۆڵینەوە دانیناوە بە تاوانەکەیدا کە بازرگانی بەماددەی هۆشبەره‌وه‌ کردووە و ئێستا بەپێى ماددەی 25ی بازرگانیکرن بەماددەی بێهۆشکەر لە زیندان ڕاگیراوە”

هێمن سلێمان ئاماژەی بەوەشکرد، هەر لەماوەی چەند ڕوژی ڕابردوودا چەندین قومارخانە لە سنووری قەزای سێمێل داخراون و چەندین کەسیان دەستبەسەرکردووە و دەستیان بەسەر 13 لاپتۆپ و ئامێری قومارکردندا گرتووە.

بابەتی پێشتر

سه‌رۆك وه‌زیرانى لوبنان ده‌برێته‌ دادگا

بابەتی دواتر

کارەبای سلێمانی دەیەوێت کارەبای زیادەی وزەی خۆری ماڵان بگەڕێنێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ته‌ندروستیی هه‌ولێر: هه‌ر هاوڵاتییه‌ك خۆی ڤاكسین نه‌كردبێت ڕێگه‌ى پێنادرێت سه‌ردانى ده‌زگاكانى ته‌ندروستى بكات

تەندروستیی هەولێر بڕیاریدا لە مانگى داهاتووه‌وه‌ هه‌ركه‌سێك خۆی ڤاكسین نه‌كردبێت یان پشكنینی هەفتانەی (PCR)ی نەبێت ڕێگه‌ى پێنه‌دات سەردانی…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بازرگانیی هەرێم: لە سێ پارێزگای هەرێم زیاتر لە 210 هەزار تۆن گەنم رادەستی سایلۆکان کراوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بازرگانیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە سەرەتای دەستپێکردنی وەرزی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیارانی هەرێم تا ئێستا 210 هەزار…
Total
0
Share