کارەبای سلێمانی دەیەوێت کارەبای زیادەی وزەی خۆری ماڵان بگەڕێنێتەوە

سود وەرگرتن لە وزەی خۆر لە سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، فۆڕمێکیان ئامادەکردووە بۆ ئەو کەسانەی سیستمی وزەی خۆر بەکاردەهێنن، تا پڕی بکەنەوە و لەگەڵ سیستمی کارەبای گشتی بیگونجێنن.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە، کارەبای سلێمانی بەنیازە لە ڕێگەی سیستمێکەوە ئەو کارەبا زیادەیەی لەو سیستمانەدا هەیە بگەڕێندرێتەوە بۆناو تۆڕی کارەبای گشتی.

ئەنوەر حەمە سەعید، لێپرسراوى بەشى پلان لە بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەبای سلێمانی ڕایگەیاندووە، ماوەیەکە لە ڕێگەى فۆرمێکەوە بەشەکەیان سەرقاڵى کۆکردنەوە و ئامارێکى وردە دەربارەى ئەو هاوبەشانەى کارەبا، کە سیستمى بەرهەمهێنانى کارەبایان لە وزەى خۆر (سۆلار) داناوە، بەوردى داتاى تەواویان لە تواناى بەرهەرمهێنان و جۆری سستمەکە لێوەردەگرن.

ئاماژەی بەوەشکرد، “مەبەست لە کۆکردنەوەى ئەو ئامارە، ئەوەیە کە داتاى پێویستمان لەبەردەستدا بێت، ئەو شوێنانەى ئەو سستمەیان داناوە  و تێکەڵ بە کارەباى نشتیمانى دەکەن و  پەیوەستکردنی بە پێوەری زیرەک بۆ ئەوەی لە داهاتودا دوای کارکردن بۆ بەدەستهێنانی پاڵپشتی ئەو هاوبەشانە سوودمەندبن لە کاتی گەڕانەوەی ئەو وزەیەی کە لە خۆیان زیادە بۆسەر تۆڕی کارەبا.”

ئەو بەرپرسەی کارەبای سلێمانی وتوشیەتی داوا لەو هاوبەشانەى کارەبا دەکەن کە ئەو سستمەیان داناوە سەردانى بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بکەن ئەو فۆرمە پڕبکەنەوە، کە بە دڵنیاییەوە لە ئایندەدا سودى لێوەردەگرن.

بابەتی پێشتر

وێنە.. لە ماڵێکدا ده‌ستبه‌سه‌ر شەش کیلۆ تلیاک دا گیرا

بابەتی دواتر

كازمى: چیتر جه‌نگ به‌سبێت و با له‌سه‌ر بنه‌ماى ته‌واوكاریی گه‌لان ئاشتی بنیادبنێین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share