حكومەتی هەرێم ڕوونكردنەوە لەبارەی هۆكاری كەمبوونەوەی كارەبا دەدات

حكومەتی هەرێم كەمبوونەوەی كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا بۆ چاككردنەوەی وێستگەیەك ‏و ڕاگرتنی هەناردەی كارەبا لەلایەن توركیاوە دەگەڕێنێتەوە.‏

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، لەم ماوەیەدا ‏کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان ‏کەمبووەتەوە، لە سێ ڕۆژی ڕابردووشدا ئەو بڕە بووەتە 16 کاتژمێر و 20 خولەک.‏

سەبارەت بە هۆكارەكەشی دەڵێت، یەكێكیان بۆ وێستگە 300 مێگاواتییەکەى خەبات ‏دەگەڕێتەوە کە لەژێر چاککردنەوەدایە و بڕیارە ڕۆژی 5ی كانونی یەكەم بکەوێتەوە کار.‏

ڕوونیشیدەكاتەوە، “سەبارەت بە کارەباى هاوردەکراوى پارێزگای دهۆکیش کە 150 ‏مێگاواتە و لە وڵاتی تورکیا دەکڕدرێت، لەلایەن تورکیاوە ڕاگیراوە و حکومەتی هەرێم لە ‏هەوڵی چارەسەرکردنیدایە”.‏

فەرمانگەی میدیا و زانیاری هۆكاری دیكەشی باسكردووە، “وێستگەی بەرهەمهێنانی ‏کارەبای ئەگریکۆی گەرمیان، یەکێکی دیکەیە لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبای ‏نیشتمانی و بڕیاروایە لەگەڵ زیادکردنی بەرهەمی گاز بۆ ئەو وێستگەیە بڕی پێدانی ‏کارەباکەى لە 165 مێگاواتەوە بگاتە 200 مێگاوات و بڕیارە 28ی ئەم مانگە بکەوێتە ‏کار”.

بابەتی پێشتر

ڕۆژى جیهانیی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان<br> جیهان هێشتا شوێنێكە بۆ ئازاردانی جەستەیی و دەروونیی ژنان

بابەتی دواتر

ده‌زگاى لوتكه‌: تەرمی 27 كۆچبەری بەلەمە نقوومبووەكەی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا ‏دۆزراونەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێک: ئەو پارەیەی بەهۆی ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوە لای حکومەتە نزیکەی سێ تریلیۆن دینارە

عومەر گوڵپی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیران نایاساییە و…
Total
1
Share