نوێترین زانیاریی لەبارەی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینان

بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرههێنانی سلێمانی رایگەیاند، دەستکردن بە دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینان قۆناغە گرنگەکانی بڕیوە و تەنها چەند کێشەیەکی تەکنیکی ماوە.

عەزیز سەعید بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان قۆناغە گرنگەکانی بڕیوە، شارەوانی سلێمانی زەویشی بۆ تەرخانکردین، بەڵام کێشەیەکی تێدا دروستبوو ئەویش ئەوەبوو شوێنەوار لە زەوییەکەدا دۆزرایەوە، ئێستا ئەو کێشەیەش چارەسەربووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “دەتوانین بڵێین سەرجەم ئامادەکارییەکان تەواوبووە تەنها هەندێک کێشەی تەکنیکی ماون، هەر وەک پێشتر بڕیاری لێدرابوو لە رووی ژمارە و نرخی یەکەکانەوە هیچ گۆڕانکارییەکیان تێدا نەکراوە”.

باسیلەوەشکرد، “بەڵام لەرووی کاتەوە ناتوانین بە وردی بڵێین لەو کاتەدا دەست بە دروستکردنی دەکرێت چونکە هەندێک جار کێشە لەگەڵ بەڵێندەردا دروست دەبێت یان کێشەی دیکە دێنە پێشەوە”.

 

بابەتی پێشتر

وەزارەتی بازرگانی: بۆ یەکەمجارە عێراق باشترین جۆری گەنمی هەیە

بابەتی دواتر

جوتیارێك لە پێنجوێن بەهۆی جۆرێك تەقینەوەوە گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكایەتیی هەرێم: بڕیاردرا مانگی داهاتوو دوایین كۆبوونەوە لەبارەی هەڵبژاردنەكانەوە ئەنجامبدرێت

كۆبوونەوەی لایەنەكان بە ئامادەبوونی نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە بارەگای سەرۆكایەتیی هەرێم لەبارەی هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێمی…
Total
0
Share