پەرلەمانی ئێران متمانەی بە كابینەكەی ڕەئیسی بەخشی

ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆك كۆماری نوێی ئێران

ئەنجومەنی شورای ئیسلامی (پەرلەمان)ی ئێران متمانەی بە سەرجەم وەزیرانی كابینەی نوێی حكومەت بەخشی جگە لە حسێن باغ جلی، وەزیری پەروەردە.

سەرەتای هەفتەی ڕابردوو ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆك كۆماری نوێی ئێران پێكهاتەی حكومەتەكەی خستە بەردەم پەرلەمان كە لە 19 وەزیر پێكدێت.

لەمیانەی دانیشتنەكەدا سەرۆكی ئێران ئامادەبوو و بەر لە دەنگدان پەرلەمانی جێهێشت، لە وتەیەكیشدا داوای لە پەرلەمانتاران كرد متمانە بە سەرجەم كاندیدانی پۆستە وەزارییەكان بدەن.

ڕەئیسی دوپاتیشیكردەوە، پێكهاتە وەزارییەكەی ڕیشەكێشكردنی گەندەڵی لە ترۆپكی كارەكانیدا دادەنێت، داواشیكرد حكومەت و پەرلەمان لە قۆناغی داهاتوودا هەماهەنگی بكەن.

ڕونیشیكردەوە، سبەی حكومەتی نوێ دەست بە كۆبوونەوەكانی دەكات.

زۆرینەی ئەندامانی كابینەی نوێی حكومەت لە دەرچووانی زانكۆی (ئیمام سادق)ن كە سەر بە دامەزراوەی فەرمانڕەوایی ئێرانە و عەلی خامنەیی ڕابەری باڵا سەرۆكەكەی دیاریدەكات، سەرەڕای ئەوەی هەندێك لە بەرپرسەكانی كەسانی سەر بە سوپای پاسدارانن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو تەقینەوە لە پارێزگای كرمان روویدا و زیاتر لە 70 كەس گیانیان لەدەستدا

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی میدیاكانی ئێران بڵاویان كردووەتەوە، ژمارەی ئەو كەسانەی لە تەقینەوەكەی پارێزگای كرماندا گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە…
زیاتر ببینە

نرخی لیرەی تورکی زیاتر دابەزی و ئەردۆغانیش پارێزگاری بانکی ناوەندیی دورخستەوە

بە بڕیارێکی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، ئەمڕۆ شەممە 7ی تشرینی دووەم، پارێزگاری بانکی ناوەندیی تورکیا لە کارەکەی دورخرایەوە ئەمەش…
Total
0
Share