میدیاکانی تورکیا: 151 کەس بەهۆی بومەلەرزەکەی ئیستانبوڵەوە برینداربوون

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، بەهۆی ئەو بومەلەرزەیەی کە شاری ئیستانبوڵی هەژاند، 151 کەس برینداربوون.

دەسەڵاتدارانی شاری ئیستانبوڵی تورکیا بە میدیا ناوخۆییەکانیان راگەیاند، دوای بومەلەرزەکەی ئەمڕۆ، چەندین کەس بەهۆی ترس و دڵەڕاوکێوە لە باڵەخانە بەرزەکانەوە خۆیان هەڵداوەتە خوارەوە و بە کۆی گشتی، 151 کەس برینداربوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 6.2 پلە بە پێوەری رێختەر، ناوچەکانی نزیک دەریای مەڕمەڕە-ی لە تورکیا هەژاند و دانیشتووانی ئیستانبوڵ و چەند پارێزگایەکی دراوسێی تورکیا، هەستیان بە بومەلەرزەکە کرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەسعود پزیشکیان: دانوستانەکانی رۆژانی رابردوو ئاماژەی دڵخۆشکەری تێدایە

سەرۆککۆماری ئێران رایدەگەیەنێت، دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا ئاماژەی دڵخۆشکەریان تێدابووە. مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە هەژماری خۆی…
Total
0
Share