ئەمریکا بۆ عێراق: کشاندنەوەی ئەنساروڵڵا و حوسییەکان لە لیستەکە تووشی بێئومێدییەکی گەورەی کردین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، کشاندنەوەی حزبوڵڵای لوبنانی و ئەنساروڵڵای یەمەن لە لیستی سڕکردنی سامانی ئەو لایەنانەی پشتیوانی تیرۆر دەکەن، تووشی نائومێدییەکی گەورەی کردین.

تامی بروس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایکرد، هەردوو گروپەکە هەڕەشەیەکی مەترسیدارن بۆ ناوچەکە و جیهان، گرنگە وڵاتانی ناوچەکە ناوچەکانی خۆیان لەو گروپ و تاقمانە بپارێزن کە لەلایەن ئێرانە پاڵپشتی دەکرێن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا بەردەوامدەبێت لە گوشارکردن لە عێراق بۆ بەگژداچوونەوەی ئەو گروپ و تاقمانەی لەلایەن ئێرانەوە پاڵشپشتی دەکرێن، کە هەڕەشەن بۆ سەر ئەمریکا و عێراق.

دەشڵێت، عێراق سەرەتا ناوی ئەو دوو گروپەی خستە ناو ئەو لیستەی کە پێویستە سەروەت و سامانەکانیان سڕبکرێن، بەڵام دواتر ناوەکان لابران، ئەمەش دەریدەخات لابردنی ناوی ئەو دوو گروپە لەسەر داوا و خواستێکی دەرەکی بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share