دایک و کوڕێک دەستگیرکران کە 333 سکاڵایان لە دژ تۆمارکراوە

دەزگا ئەمنییەکانی میسر دایک و کوڕێکیان دەستگیرکرد کە 333 داوای یاساییان لە دژ تۆمارکراوە و سزای 91 ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێندراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە میدیا عەرەبییەکان بڵاویانکردەوە، “لە قاهیرەی پایتەختی میسر دایک و کوڕێک دەستگیرکراون کە بە هەردووکیان 333 داوای یاساییان لە دژ تۆمارکراوە و سزای 91 ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێندراوە”.

ئاماژەیان بەوەش کردووە، “دایکەکە 92 دۆسیەی لە دژ بووە، لە دوای بەسەرداساغبوونەوەیان سزای 20 ساڵ و چوار مانگی بەسەردا سەپێندراوە، کوڕەکەشی 241 دۆسیەی هەبووە و سزای 71  ساڵ و پێنج مانگی بەسەردا سەپێندراوە”.

ئاشکراشیان کردووە، “دایک و کوڕەکە لە دەستی پۆلیس هەڵاتوون و دواتر لە یەکەیەکی نیشتەجێبووندا توانراوە بەیەکەوە دەستگیربکرێن”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نیویۆرک تایمز: تاران بەمنزیکانە پێشنیارەکەى ترەمپ پەسەند دەکات

رۆژنامەیەکى ئەمریکى رایدەگەیەنێت، بەمنزیکانە ئێران پێشنیارەکەى سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکان پەسەند دەکات. رۆژنامەى نیویۆرک تایمز لە زارى بەرپرسێکى باڵاى…
زیاتر ببینە

زیاتر لە 70%ی گەنجان دەیانەوێت كۆچ بكەن‏
ڕاپرسییەک لە تورکیا ویستی كۆچ و نەبوونی خواستی دەنگدان دەخاتەڕوو

ڕاپرسییەکی نوێ کە دامەزراوەیەکی ئەڵمانی ئەنجامیداوە دەریدەخات، ملیۆنان گەنجی کوڕ و کچی تورکیا دەیانەوێت وڵاتەکەیان بەجێبهێڵن ئەگەر گرەنتییان…
Total
0
Share