زیاتر لە پێنج ملیار ژه‌مه‌ڤاكسینی دژه‌كۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهان بەكارهێندراون

بەپێی داتاكان زیاتر له‌ پێنج ملیار ژه‌مه‌ڤاكسینی دژه‌كۆرۆنا له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا به‌كارهێندراون.

به‌پێی داتاكانی ماڵپه‌ڕی Ourworldindata.org، تا ئێستا زیاتر له‌ پێنج ملیار ژه‌مه‌ڤاكسینی دژ به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌كارهێندراون و له‌ به‌كارهێنانیشیاندا چین به‌ به‌كارهێنانی زیاتر له‌ یه‌ك ملیار و 960 ملیۆن ژه‌مه‌ڤاكسین له‌ پلەی یه‌كه‌مدا دێت.

هەر بەپێی داتاكانی ئەو ماڵپەڕە به‌ دوای ئه‌ویشدا، هیندستان به‌ به‌كارهێنانی زیاتر له‌ 582 ملیۆن و 240 هه‌زار ژه‌مه‌ڤاكسین له‌ پلەی دووه‌م و ئه‌مریكاش به‌ به‌كارهێنانی زیاتر له‌ 363 ملیۆن و 270 هه‌زار له‌ پلەی سێیه‌مدا دێت.

به‌ڕازیلیش به‌ به‌كارهێنانی زیاتر له‌178 ملیۆن و 550 هه‌زار و ژاپۆن-یش به‌ به‌كارهێنانی زیاتر له‌ 118 ملیۆن و 310 هه‌زار ژه‌مه‌ڤاكسین له‌ پلەی چواره‌م و پێنجه‌مدا دێن.

هەر بەپێی ماڵپه‌ڕی Worldometers ‌، تا ئێستا زیاتر له‌ 213 ملیۆن و 359 هه‌زار حاڵه‌تی توشبوون به‌ كۆرۆنا تۆماركراون و زیاتر له‌ چوار ملیۆن و 454 هه‌زار توشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پەروەردە لەبارەی وەرگرتنی خوێندكاران بڕیارێكی دەركرد

بابەتی دواتر

بۆردومانی دوو گوندی هەولێر كرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share