کارەبای سلێمانی زیاتر لە 537 ملیۆن دینار بۆ تۆڕی ڕووناکی خەرجدەکات

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی تۆڕی کارەبای شەقامی سالم دەستپێدەکات، بۆ ئەو مەبەستەش بڕی زیاتر لە 537 ملیۆن دیناری تەرخانکردووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، پڕۆژەی نۆژەنکردنەوە و ڕێکخستنەوەی شەقامی سالم و ڕووناککردنەوەی بە سێ قۆناغ دەبێت و بڕی 537 ملیۆن و 557 هەزار دیناری بۆ تەرخانکراوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە پڕۆژەکە ئێستا دوو قۆناغیان دەستیپێکردووە، کە لە لەپردی ڕەئوف بەگەوە دەستپێدەکات تاوەکو دووڕیانی سەرچنار، تیایدا ستوونە کۆنەکان لادەبرێن و ستوونی نوێی بۆ دادەنرێت و گڵۆپەکانیشی لەسۆدیۆمەوە دەگۆڕدرێت بۆ جۆری لید.

ئاماژە بەوەکراوە، ئەو سیستمە نوێیە کارەبای کەمتر سەرفدەکات و بە سیستمی تایم زۆن کاردەکات.

بابەتی پێشتر

باوکێک سێ منداڵ و ژنەکەی لەکاتی خەودا دەکوژێت

بابەتی دواتر

تۆمەتبارێک دەستگیرکرا بە ناوی نوشتەوە 16 ملیۆن دیناری لە کچێک وەرگرتووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و چەند داواکارییەکی لە هاوڵاتییان کرد

سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، “لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی سەیران و گەشتوگوزار داواکارین هاوڵاتییان هاوکاربن لەپاکڕاگرتنی ژینگەی شارەکەمان.” لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share