بۆردومانی دوو گوندی هەولێر كرا

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووجار بۆردومانی دوو گوندی سەر بە ناحیەی قوشتەپە لە سنووری پارێزگای هەولێر كراوە.

ئەیوب وەرتێ پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لەهەولێر گواستیەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 2:30 خولەك دووجار گوندەكانی باشتەپە و دۆڵەبەفر لە سنووری ناحیەی قوشتەپەی سەر بە پارێزگای هەولێر بۆردومانكراون”.

وتیشی، دەشتاییەكانی گوندەكە بۆردومانكراون و هیچ زیانێكی گیانی نەبووە، تائێستاش نازانرێت كێ ئەو بۆردومانەی ئەنجامداوە”.

پەیامنێرمان باسی لەوەشكرد، خاوەن زەوییەكانی ئەو ناوچەیە پێیان ڕاگەیاندووە ئەگەری زۆرە بۆردوومانەكە بە تۆپ ئەنجامدرابێت.

وتیشی، لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوو بۆردومانی لەمجۆرە لەو ناوچانە ڕوویاننەداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەتا ئەحمەد: بەپێی رێنماییەكان لە مووچەی مانگی 7 و 8 دەرماڵەی هاتوچۆی مامۆستایان دەبڕدرێت

جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، زۆرینەی مامۆستایان سوورن لەسەر هەڵوێستی خۆیان كە بەیەك مووچە ناچنەوە هۆڵەكانی…
زیاتر ببینە

“دەترسین بۆ مەرامی سیاسی بەكاربهێندرێت”
فەهمی بورهان: داوادەكەین سەرژمێری لە ناوچە كوردستانییەكان دوابخرێت

سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان داوادەكات سەرژمێریی لە ناوچەكانی ماددەی 140 دوابخرێت، تا ئەوكاتەی…
Total
0
Share