زیاتر لە 100 ھەزار نەمام لە چیای گۆیژە دەڕوێندرێن

پڕۆسەی سەوزکردن و پاراستنی ژینگە و سروشتی هەردوو چیای ئەزمڕ و گۆیژەی شاری سلێمانی بەردەوامە و بەپێی ئەو پلانەی دانراوە زیاتر لە 100 ھەزار نەمام دەڕوێندرێن.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی پێشوازیکردووە لە سەرۆک و ئەندامانی یەکێتیی شاخەوانانی کوردستان کە لە ڕابردوودا گرنگیی زۆریان بە پاراستنی ژینگەی هەردوو چیاکە داوە.

لەبارەی پڕۆژە و کەمپینی سەوزکردنی چیای گۆیژە قائیمقامی سلێمانی ڕایگەیاند، لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردووی کارکردندا توانیویانە بە ھاوکاری کۆمپانیاکان بەھەزاران نەمام لە سەر ڕووبەری 800 دۆنم زەوی لە گۆیژە بڕوێنن، کە ئەمە ھەنگاوێکی گەورەیە بۆ سەوزکردنی چیاکە و ھاوکات پاراستنی ژینگە و سروشتی ناوچەکە”.

ئاوات محەمەد باسی لەوەشكرد، سەرباری گرفتی کەمئاوی، بەهەوڵی ھەموو لایەک پارێزگاری لەو دار و نەمامانە کراوە کە ڕوێندراون و لە لەناوچوون پارێزراون.

هەروەها، سوپاسی کۆمپانیاکانی (قەیوان، ئاسیاسێڵ، تانوپۆ، دەروازە و ماس)ی کرد کە وەک ئەرکێکی نیشتیمانی بۆ ژینگە و سروشتی ناوچەکە ھەریەکە و ڕووبەرێک زەوییان لەسەر ئەرکی خۆیان سەوزکردووە و بۆماوەی سێ ساڵ خزمەتی دەکەن، دواتریش ڕادەستی فەرمانگە حکومییەکانی سلێمانی-یان دەکەن.

بابەتی پێشتر

ئەگەر جەستەت لە نووستن بێبەشبکەیت هەشت نیشانەی ترسناکت تێدادەردەکەون

بابەتی دواتر

چۆنێتی گرتنی خانەکانی مێشک لەلایەن ڤایرۆسی کۆرۆناوە ببینە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەنگ لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامانی کۆمەڵی دادگەری لە ئەنجومەنەکە و پۆستە ئیدارییەکان دەدات

کەمێک لەمەوبەر کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەستیپێکرد و بڕیارە لە بەشی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا دەنگ لەسەر بەخشینی ئەندامەکانی کۆمەڵی…
زیاتر ببینە

پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان…
Total
0
Share