بە تۆمەتی دەستدرێژیی سێكسی حەمکۆ ساڵێك دەخرێتە زیندان

ئەمڕۆ دادگای لێكۆڵینەوەكان لە هەولێر، حەمكۆ ئەكتەری بواری كۆمیدیای دادگاییكرد، كەیسەكە پەیوەست بوو بە تۆمەتی دەستدرێژیی سێكسی كە پێشتر لەلایەن كچێكەوە سكاڵا لەسەر حەمكۆ تۆماركرابوو.

لە ماوەی ڕابردوودا و دوای ڕاگرتنی بەهۆی ئەو كەیسەوە، حەمكۆ بە کەفالەت ئازادکرا، بەڵام ئەمڕۆ دادگا تۆمەتەكەی سەلماند و بەپێی بڕگەی یەك لە ماددەی 396ی یاسای سزادانی عێراقی، سزای یەک ساڵ زیندانیكردنی بەسەر ناوبراودا سەپاند.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر ڕایگەیاند، حەمكۆ تۆمەتباربوو بە دەستدرێژیی سێكسی بۆ سەر كچێك و دواتر دەستبەرداربوون و وازهێنان لەو كچە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕێنماییەکانی خوێندنی ماستەر و دکتۆرای بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

لە پەراوێزی کۆبونەوەی نەتەوە یەکگرتوەکان گفتوگۆ لەبارەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share