وردەکاریی رووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێک لە هەرێم

نیوەڕۆی ئەمڕۆ هێلیکۆپتەرێک لە سنووری ناحیەی گوێر کەوتەخوارەوە و جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، “نیوەڕۆی ئەمڕۆ هێلیکۆپتەرێکی هێزەکانی هاوپەیمانان لە گوندی گەڵاسوورانی سەر بە ناحیەی گوێری پارێزگای هەولێر کەوتووەتە خوارەوە”.

هەر بەپێی زانیارییەکان، “لە رووداوەکەدا هێلیکۆپتەرەکە تێکشکاوە، بەڵام زیانی گیانی بەدواوە نەبووە”.

تا ئێستا هێزەکانی هاوپەیمانان زانیارییان لەبارەی هۆکاری رووداوەکەوە ئاشکرانەکردووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوونکردنەوەی هاتوچۆی کۆیە لەسەر دەستگیرکردنی کارمەندێکیان لەلایەن دادوەرێکەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە، لەسەر دەستگیرکردن و ڕاگرتنی کارمەندێکیان ڕایگەیاند، “پۆلیسێکی هاتوچۆ و دادوەرێک لێکتێنەگەیشتن لەنێوانیاندا ڕوویداوە و دواتر…
Total
0
Share