چۆنێتی گرتنی خانەکانی مێشک لەلایەن ڤایرۆسی کۆرۆناوە ببینە

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی لە ڤیدیۆیەکدا چۆنێتی گرتنی خانەکانی مێشکی لەلایەن ڤایرۆسی کۆرۆناوە بڵاوکردووەتەوە.

ئەو ڤیدیۆیەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردووەتەوە، چۆنێتی دەورەدانی هەر خانەیەکی مێشکە لەلایەن ڤایرۆسەکەوە بەشێوەیەکی لەناوبەر.

ئاماژە بەوەکراوە ڤیدیۆکە لەلایەن هەریەکە لە ماری ئیچەر و دیلڤین پلاناسەوە گیراوە، لەمیانةی بەشداریکردنیان لە “پێشبڕکێکی نیکۆن بۆ جیهانی وردە زیندەوەرەکان”.

ڤیدیۆکە لەماوەی 48 کاتژمێردا گیراوە و لەگەڵ تۆمارکردنی وێنەکان لەهەموو 10 خولەکێکدا، لە ڤیدیۆکەدا ڤایرۆسەکان بەڕەنگی سوور دەردەکەون و لەنێوان خانەکانی مێشکدا بڵاودەبنەوە، لەگەڵ توشبوونی خانەیەک و گرتنی لەلایەن ڤایرۆسەکەوە لەگەڵ خانەکانی دیکەی تەنیشتیدا یەکدەگرێت و دوای ئەوەی تۆپەڵ دەبێت، خانەکە شیدەبێتەوە و دەمرێت.

ئیچەر کە یەکێکە لەوانەی ڤیدیۆکەيان تۆمارکردووە و پسپۆڕە لە نەخۆشییە ئاژەڵییە گواستراوەکاندا بەتایبەت ئەوانەی مرۆژەڵين و لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێنەوە دەڵێت، ئەو سیناریۆیە کە لە مێشکی شەمشەمەکوێرەیەکەوە وێنەگیراوە هەمان سیناریۆیە کە لە مێشکی مرۆڤیشدا ڕوودەدات، جیاوازییەکەیان ئەوەیە لە شەمشەمەکوێرەدا نابێتە نەخۆشی بەڵام لە مرۆڤدا دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی ساندویچی ماکدۆناڵزەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و دەیان کەسی دیکە نەخۆش کەوتن

بەهۆی خواردنی ساندویچی ماکدۆناڵدزەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و 49 کەسی دیکە تەندروستییان تێکچوو. سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشی…
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: سەربازانی جەنگی کەنداو زۆرترین مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی تێکچوونی دەمارییان لەسەرە

توێژینەوەیەکی پزیشکی دەریدەخات کە ئەو سەربازانەی بەشدارییان لە جەنگی کەنداودا کردووە، زۆرترین مەترسییان لەسەرە بۆ تووشبوون بە نەخۆشیی…
Total
0
Share