ئەگەر جەستەت لە نووستن بێبەشبکەیت هەشت نیشانەی ترسناکت تێدادەردەکەون

گرنگیی نووستن بۆ جەستەی مرۆڤ هیچی کەمتر نییە لە چالاکییە جەستەییەکانی دیکە، بەتایبەت کاریگەری لەسەر ئاستی وردبینی، بیرکردنەوە و جووڵەی کەسەکەش هەیە، سەرچاوە پزیشکییەکان هەشت کاریگەریی نەرێنیی ترسناکیان دەستنیشانکردووە کە بەهۆی نەنووستن و كةمخةوييەوە جەستە ڕووبەڕوويان دەبێتەوە.

توشبوون بە ڕووداوەکان

سەرچاوە پزیشکییەکان ئاشکرایانکردووە، کەمتر لە چوار کاتژمێر نووستن لە شەو و ڕۆژێکدا وادەکات کەسەکە 15 جار زیاتر ئەگەری توشبوونی بە ڕووداوەکانی هاتوچۆ زیادبکات.

ناڕێکیی بیرکردنەوە

کەمخەوی دەبێتەهۆی خراپی و تێکچوونی وردبینی (تەرکیز) و بیرکردنەوەی کەسەکە.

داهێنان

توێژینەوەکان دەڵێن کەمخەوی دەبێتەهۆی کاریگەریی نەرێنی لەسەر توانای داهێنانی مرۆڤ.

گۆشەگیری

ئەوکەسانەی بڕی پێویست ناخەون 10 هێندەی مرۆڤێکی ئاسایی زیاتر ئەگەری توشبوونیان بە گۆشەگیری زیاتر دەبێت.

بەرگریی جەستە

لە شەش کاتژمێر کەمتر نووستن لە ڕۆژێکدا دەبێتەهۆی ئەوەی کەسەکە چوار هێندەی کەسی ئاسایی ئەگەری توشبوونی بە نەخۆشییەکان زیاتربێت.

شەکرە

ئەوانەی کەمدەخەون تووشی کێشەی دەردانی هۆرمۆنی ئەنسۆلین دەبن کە بەرپرسە لە ڕێکخستنی شەکری خوێن و بەمەش ئەگەری توشبوونیان بە شەکرە زیاددەکات.

کێش

نووستن یەکێکە لە گرنگترین هۆکارەکانی زیادبوونی کیَشی لەش، لەبەرئەوەی ئەوکاتە ماوەی چالاکییەکانی هەرس و سووتانی چەوری تێکدەچن، دەردانی هۆرمۆنەکانی جەستە ناڕێک دەبێت و دەبێتەهۆی زیادبوونی کێش.

کێشی دڵ

کەمخەوی دەبێتەهۆی زیادبوونی ئەگەری توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ بەڕێژەی 70%.

بەپێی توێژینەوەکان لە هەموو سێ کەسێکی پێگەیشتوو یەکێکیان ڕێژەی پێویست ناخەوێت، ئەمەش هۆکارە بۆ تێکچوونی تەندروستیی کەسەکە.

بابەتی پێشتر

میسر.. هه‌ركه‌سێك خۆی ڤاكسین نه‌كات سزاده‌درێت

بابەتی دواتر

زیاتر لە 100 ھەزار نەمام لە چیای گۆیژە دەڕوێندرێن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ته‌ندروستیی عێراق لیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر گیانله‌ده‌ستدانى ئه‌و خوێندكاره‌ پێكهێنا كه‌ دواى خۆڤاكسین كردن گیانیله‌ده‌ستدا

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق لیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه‌ى ڕه‌وانه‌ى كه‌ركوك كرد، له‌سه‌ر مردنى خوێندكارێكى پۆلی 12 ئاماده‌یی كه‌ دواى دوو ڕۆژ…
Total
0
Share