میسر.. هه‌ركه‌سێك خۆی ڤاكسین نه‌كات سزاده‌درێت

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى میسر ده‌ڵێت، “هه‌ركه‌سێك خۆی ڤاكسین نه‌كات له‌دژی كۆرۆنا، سزاده‌درێت”.

نادر سه‌عید، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى میسر، ئیمزاكردنى سزانامه‌یه‌كی له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه‌ ئاشكراكرد، كه‌ ئامانج لێی سزادانى ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ خۆیان ڤاكسین ناكه‌ن.

وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى میسر له‌ لێدوانێكدا وتى، “هیچ هۆكارێك نییه‌ بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ى ڤاكسینی دژه‌كۆرۆنا، چونكه‌ كاریگه‌رییه‌ لاوه‌كییه‌كانی خۆڤاكسینكردن كه‌مترن له‌هه‌ر ده‌رمانێكی تر و هه‌موو ڤاكسینه‌كانیش باشن”.

به‌وته‌ى نادر سه‌عید، “خۆڤاكسینكردن ناچارییه‌ بۆ هه‌موو كه‌سێكی ته‌مه‌ن سه‌روو 18 ساڵ و ده‌بێت هه‌موو خوێندكارانى ئاماده‌یی و زانكۆ و مامۆستایان خۆیان ڤاكسینبكه‌ن”.

سه‌باره‌ت به‌ سزادانى ئه‌وانه‌ى ڤاكسینه‌كه‌ ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌ و ئاماده‌نین له‌خۆیانى بده‌ن، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى میسر ده‌ڵێت، “ئێمه‌ له‌ دۆخێكی نائاساییداین و یاسا ڕێگه‌ به‌ سه‌رۆك وه‌زیران ده‌دات خۆڤاكسینكردن بكات به‌ ناچارى و سزاى ئه‌وانه‌ش بدات كه‌ وه‌ریناگرن”.

بابەتی پێشتر

وادەی دەستپێكردنەوەی خوێندن لە خوێندنگاكان دیاریكرا

بابەتی دواتر

ئەگەر جەستەت لە نووستن بێبەشبکەیت هەشت نیشانەی ترسناکت تێدادەردەکەون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
2
Share