چوار کەسی دیکە لە هەرێمی کوردستان بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 15ی ئازار ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند 409 کەس توشی کۆرۆنا بوون و چوار کەسیش گیانیان لەدەستدا.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “لە هەولێر 127 کەس لە هەولێر توشی کۆرۆنا بوون، 112 کەس لە سلێمانی، 141 لە دهۆک، 28 کەس لە گەرمیان و کەسێکیش لە هەڵەبجە توشی ڤایرۆسەکە بوون”.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، چوار کەس گیانیان لەدەستداوە، دوو کەس لە هەولێر و دوو کەسیش لە دهۆک مردوون.

بەپێی ئامارە گشتییەکانی وەزارەتی تەندروستیی تاوەکو ئێستا 113 هەزار و 104 کەس توشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش 105 هەزار و 683 کەس چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و 568 کەس گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی دارستانی ناحیەی بەرزنجە چەند شوێنێکی خەڵوز دروستکردن تێکدەدەن

بابەتی دواتر

تەندروستیی سلێمانی هۆشداری دەدات لە بەرزبوونەوەی زیاتری توشبوون بە کۆرۆنا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share