مینحەیەكی پێنج ملیۆن دیناری بە خانەوادەی پزیشك و كارمەندانی قوربانیی كۆرۆنا دەدرێت

حكومەتی هەرێم ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر پێدانی مینحەیەكی پێنج ملیۆن دیناری بە كەسوكاری پزیشك و كارمەندی تەندروستی-یانەی بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی نوسراوێكی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كە ئاراستەی وەزارەتی تەندروستی كراوە ڕەزامەندی لەسەر پێدانی ئەو مینحەیە دراوە.

مینحەكە ئەو پزیشك و كارمەندانە دەگرێتەوە كە لەكاتی دەوامی فەرمی تووشی كۆرۆنا بوون و بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەك لە نووسراوەكەدا دەردەكەوێت خانەوادەی 89 پزیشك و كارمەند سوودمەند دەبن.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: یان دەبێت بەیەکەوە کاربکەین یان ئامانج ناپێکین

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەری ئاوی ژێر زەوی: ئاستی ئاو زۆر بەخێرایی لە دابەزیندایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share