خاوەن نانەواخانە و سەمونخانەكان: هۆكاری گرانبوونی نان حكومەتە و هاوكاریمان ناكات

خاوەن نانەواخانە و سەمونخانەکانی سلێمانی گردبونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا و دەڵێن، هۆکاری گرانبونی نان حکومەتە، چونكە لەهیچ پێداویستییەكدا هاوکارییمان ناکات، دەشڵێن، بەهۆی ئەوەی ماوەی چەندین مانگە “لەزیانداین ناچارین شەش نان بکەین بەهەزار دینار”.

ئەمڕۆ دووشەممە نوێنەری نانەواخانەکانی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند، بەهۆی ماوەی باجی سەر ئارد، نرخی غاز و سەرجەم پێداویستییەکانی نانەواخانە و سەمونخانەکان گرانبووە، بۆیە بڕیاریانداوە شەش نان بکەن بە هەزار دینار کە پێشووتر هەشت نان بە هەزار دینار بوو.

هەروەها داواشیان لە حکومەت كرد لە زووترینکاتدا باجی سەر هاوردەکردنی ئاردی سفر بۆ نانەواخانە و سەمونخانەکان هەڵبگرێت یان کارگەی ئاردی سلێمانی بەگەڕبخاتەوە و لەدابینکردنی غازیشدا ئاسانکارییان بۆ بکات.

جەختیان لەوەشكردەوە، “ئەگەر حکومەت هاوکاریمان نەكات بەهۆی ئەوەی ماوەی چەندین مانگە لەزیانداین ناچارین شەش نان بکەین بەهەزار دینار”.

ئەوەشیان خستەڕوو، لەسەرجەم قەزا و ناحییەکانی دیکەی سلێمانی و پارێزگاکانی هەرێم ماوەیەکی زۆرە شەش نان بە هەزار دیناری عێراقی دەفرۆشرێت، بەڵام ئەوان چاوەڕێبوون حکومەت هاوکاریان بێت بۆ ئەوەی ئەوانیش نرخی نان و سەمون لەسەر هاوڵاتییان گران نەکەن، بەڵام تائێستا هیچ وەڵامێکیان نەدراوەتەوە.

بابەتی پێشتر

لەکۆی 20 هەزار پارچە زەوی لە 8ی حەسارۆک تەنها 176 کەس دەیانەوێت خانوو دروستبکەن

بابەتی دواتر

لە سلێمانی 8 نان بە هەزار دینار دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لەكاتی داخستنی بازاڕی دراو بەهای دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و 100 دۆلار بە 154 هەزار دینار…
Total
0
Share