لە سلێمانی 8 نان بە هەزار دینار دەبێت

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لەگەڵ نوێنەری نانەواخانەکان و سەندیکای کرێکاراندا کۆبوونەتەوە و هەموولایەک قايلبوون کە 8 نان بە هەزار دینار بفرۆشرێت و دەستکاريی نرخەکەی نەکرێت.

ئەمڕۆ نوێنەری نانەواخانەکان و سەندیکای کرێکاران لەگەڵ قائیمقامی سلێمانی کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی کێشەی نانەواخانەکان کرد، کە بريتين لە گرانبوونی نرخی ئارد و سووتەمەنی، لە کۆبونەوەکەدا بڕیار درا نرخی نان وەکو خۆی بمێنێتەوە و هەشت نان بە هەزار دینار دەبێت.

لە کۆبوونەوەکەدا چالاک ڕەئوف، سەرۆکی لقی سلێمانيی یەکێتيی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان، بە نوێنەرایەتيی تەواوی خاوەن نانەواخانە و سەمونخانەکان کێشەکانی باس کردووە کە بريتين لە گرانبوونی نرخی ئارد و سووتەمەنی و بەرزبوونەوەی نرخی کارەبا و زۆريی ڕسوماتی تازەکردنەوەی مۆڵەت و “ئةوانةش فشاری زۆريان لەسەر دروستکردون و لەزياندان”.

هاوکات ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی پێیڕاگەیاندوون،  “ئێمە لەکێشەکانی ئێوە تێدەگەین و دەزانین بەشێکی گرنگی کۆمەڵگە و شارەکەمانن و زەرەرمەندی یەکەم ئێوەن، لەچەند لایەکەوە هەوڵێکی زۆرمان بۆ چارەسەركردنی کێشەکان داوە، ئومێد دەکەین لە ئایيندەدا ئەنجامەکەی ببینین، لەهەمانکاتدا ڕێگەنادەین بەهیچ جۆرێک ئارد ببرێتە دەرەوە، لە هاتنەناوەوەشدا هەوڵ دەدەین رسوماتی لەسەر نەبێت”.

لە کۆبوونەوەکەدا ڕێککەوتن کراوە نرخی نان وەکو خۆی بمێنێتەوە و ژمارەی نان دەستکاری نەکرێت و هةشت نان بە هەزار دینار بێت و خاوەنی نانەواخانەکانیش ڕەزامەندبوون.

لەماوەی ڕابردوودا بەهۆی ئەو کێشە و گرفتانەی ڕووبەڕوویان بوونەتەوە، بەشێک لە نانەواخانەکانی سلێمانی نرخی نانیان بەرزکردەوە و شەش نانیان دەدا بە هەزار دینار.

بابەتی پێشتر

خاوەن نانەواخانە و سەمونخانەكان: هۆكاری گرانبوونی نان حكومەتە و هاوكاریمان ناكات

بابەتی دواتر

سلێمانی.. چوار تۆمەتبار بەتاوانی دزی و خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەلی دامەزراندن راگەیەندرا

ژمارەیەك هەلی دامەزراندن لە دوو شاری هەرێمی كوردستان راگەیەندران و مامۆستایان دەگرنەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی…
Total
0
Share