هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

 ھاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم ئەو شۆفێرانە دەکاتەوە کە رێیان دەکەوێتە سەر شەقامی سەرەکی سەر پردی تاسڵوجە بەرەو ئاڕاستەی شاڕێی تاسڵوجە – سلێمانی، بە ووریاییەوە شۆفێری بکەن.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانیدا هاتووە، شەقامی سەرەکی سەر پردی تاسڵوجە بەرەو ئاراستەی شاڕێی تاسڵوجە – سلێمانی، بە بەشێک لەو گردەی تەنیشت شەقامەکە کە پێشتر کاری بڕین و داتاشینی وەک بەشێک لە کاری شەقامی 100 مەتری بۆکراوە و بەھۆی کاریگەری بارانبارین هەرەسی هێناوە و داڕماوە، گەرچی ئەو ھەرەسە نەگەیشتۆتە سەر شەقامەکە و نەبووەتە بەربەستکردنی، بەڵام باشتر وایە ئەو شۆفێرانەی بە شەقامەکەدا تێدەپەڕن زیاتر بەئاگابن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەسەر فەرمانی بەرێوەبەری ھاتوچۆی سلێمانی چاودێریی بەردوامی ئەو جێگایە دەکرێت بۆ وەرگرتنی رێکاری پێویست لە ھەر پێشھاتێک.

بابەتی پێشتر

قەیرانی دۆلار لە عێراق چارەسەربوو ئەمریکا بەڵێنی بەردەوامی ناردنی دۆلار دەدات

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی پەیامێك ئاراستەی هاوڵاتییان دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share