ئەندامێكی لیژنەی دارایی: پەڕە سپییەكەی كازمی نرخی شتومەكی بەرزكردووەتەوە

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕەخنەی ئەوە لە پەڕەی سپیی مستەفا كازمی دەگرێت، كە بووەتە هۆی بەرزكردنەوەی نرخی شتومەك، ئەمە جگە لەوەی حکومەت نەیتوانیوە چاودێریی نرخی کاڵاکان بکات.

نەدا شاکر، ئەندامی لیژنە پەرلەمانییەکە دەڵێت، “لەگەڵ هەموو دەستپێشخەرییەکانی حکومەت و ڕاگەیاندنی پەڕەی سپی، بازاڕەکانی عێراق بەرزبوونەوەیەکی زۆری نرخیان بەخۆوەبینیوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “هاوڵاتییانی ئاسایی زەرەرمەندی یەکەمن لە گرانبوونی کاڵا لە بازاڕدا، ئەمەش کەموکوڕیی لایەنی جێبەجێکردنی حکومەتە، کە چاودێریی نرخیان لە بازاڕدا پشتگوێخستووە”.

ماوەیەك لەمەوپێش مستەفا کازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق پلانی چاکسازیی ئابوریی لە چێوەی پەڕەی سپیدا ڕاگەیاند، کە پێشتر وەک بەرنامەی کاری حکومەتەکەی ڕایگەیاندبوو.

بابەتی پێشتر

كۆمپانیا نەوتییەكە ناڕازییە.. هەرێم بەنیازە کۆتایی بە كاری کۆمپانیایەکی توركی-بەریتانی بهێنێت

بابەتی دواتر

نزیکەی 80 موشەک لە کەرکوک دەستیان بەسەرداگیرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share