هێزە ئەمنییەكانی عێراق خراونەتە حاڵەتی ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە؟

ژمارەیەك لە چەكدارانی هێزە عێراقییەكان

وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەنگۆی دانانی هێزە ئەمنییەكان لە حاڵەتی ئەوپەڕی ئامادەباشی رەتدەكاتەوە.

بەشی رووبەڕووبوونەوەی دەنگۆی ناڕاستی وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە كە هەندێك لە ئەژمارەكانی نێو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاویانكردووەتەوە و بریتییە لە نووسراوێكی ساختەكراو دەربارەی ئامادەباشیی هێزە ئەمنییەكان لە پلەی (ج) دا.

روونیشیكردەوە، “پاش پەیوەندی بە لایەنە تایبەتمەندەكانەوە دەركەوت نووسراوەكە ساختەیە و، هیچ كارێكی لەو جۆرە لەئارادانییە”.

هەروەك داواش لە هاوڵاتییان دەكات، هەستیار و هۆشیاربن لە ئاڵوگۆرپێكردنی هەواڵ و زانیارییەكان و لە سەرچاوە فەرمییەكانەوە وەریبگرن.

راگەیەندراوەكەی وەزارەتی ناوخۆ لەكاتێكدایە نووسراوێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوكراوەتەوە و تیایدا هاتووە كە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق هێزە ئەمنییەكانی خستووەتە حاڵەتی ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە.

ئەو بڕیارەشیان بەستبووەوە بە دەنگۆی جموجوڵی هێزەكانی هاوپەیمانان و بڵاوەپێكردنیان لە ناوچە جیاجیاكانی عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی: پارتی فشاردەکات بۆ لابردنی ئەو بڕگەیەی تایبەتە بە گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە

مستەفا سەنەد ئەندانی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، پارتی فشاردەکات ئەو بڕگەیەی ناو پرۆژە یاسای بودجە لابەرێت کە…
Total
0
Share