سوریا گرانترین نرخی خانووبەرەی هەیە لە جیهاندا.. بزانە عێراق لە پلەی چەندەمدایە

پێگەیەکی جیهانی ریزبەندیی وڵاتانی جیهانی بڵاوکردووەتەوە سەبارەت بە نرخی خانووبەرە، بەپێی ریزبەندییەکە سوریا گرانترین نرخی هەیە و عێراقیش لە پلەی 87ـەمی جیهاندایە.

ماڵپەڕی “نامبیۆ” کە داتای نرخی کەلوپەل و کاڵا و موڵک، رێژەی تاوان و کوالێتیی چاودێریی تەندروستی دەخاتەڕوو، ئاشکرای دەکات کە سوریا لە ئاستی جیهاندا بەرزترین ئاستی نرخی خانووبەرەی هەیە بەراورد بە داهاتی تاکەکەسی، هاوکات عێراق لە ریزبەندیی 87ـەمینی جیهاندایە لە کۆی 107 وڵات.

بەپێی ریزبەنییەکە، “سوریا لە پلەی یەکەمی جیهاندایە بە بەرزترین نرخی خانووبەرە بەراورد بە داهاتی تاکە کەس، بە رێژەی 86.7%، لە دوای ئەویش غانا دێت بە رێژەی 78.6% و لە پلەی دووەمدایە”.

هۆنگ کۆنگ بە رێژەی 44.9% و سریلانکا بە رێژەی 40.8% لە دوای ئەویش چین دێت بە رێژەی 34.6% و نیپاڵ بە رێژەی 32%، لە دوای ئەویش ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لە دوای ئەو وڵاتانە دێت لە جیهاندا، بە ڕێژەی 3% کە هاوتایە لەگەڵ شانشینی سعودیە، بە هەمان رێژە.

عێراق لە ریزبەندییەکەدا لە پلەی 87ـەمی وڵاتانی جیهاندایە بۆ نرخی خانووبەرە، بەڕێژەی %8.1.

بابەتی پێشتر

پۆچیتینۆ نیوەی چێڵسی خستە لیستی ڕەشەوە

بابەتی دواتر

مەكتەبی سیاسی: بەبێ بەشداریی یەكێتی هیچ پڕ‌ۆسەیەك سەرناگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share