ڕاپۆرتێك: گرفتی ئاو لە جیهاندا لەگەڵ گۆڕانی ئاووهەوا زیاددەكات

ڕاپۆرتی دەستەیەكی حكومیی نێودەوڵەتیی پەیوەندیدار بە گۆڕانی ئاووهەوا دەڵێت، گۆڕانی ئاووهەوا دەبێتەهۆی زیادبوونی كێشەكانی پەیوەندیدار بە ئاو وەك لافاو، هەروەها وشكبوونەوە كە هۆكارە بۆ زیادبوونی ئاگركەوتنەوەكان.

بەپێی ڕاپۆرتەكە بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما دەبێتەهۆی گۆڕانی گەورە لە گۆڕانی دۆخی ئاو لەسەر هەسارەی زەوی، بەجۆرێك ناوچە تەڕەكان زیاتر شێداردەبن و ناوچە وشكەكانیش زیاتر ڕووبەڕووی وشكبوونەوە دەبنەوە. بارینی بارانی بەخوڕ بەڕێژەی 7% چڕتردەبێتەوە بۆ هەر پلەیەكی سەدی زیادە بەهۆی قەتیسبوونی گەرماوە.

ڕۆژنامەی (گاردیان)ی بەریتانی لەزاری پرۆفیسۆر مایك میریدیس، یەكێك لە ئامادەكارە سەرەكییەكانی ڕاپۆرتی دەستەكە ڕایگەیاند، “لەگەڵ بەردەوامیی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرمای بەرگەهەوا بەهۆی قەتیسبوونی گەرماوە، دەشێت شێی زیاتر بگوازێتەوە”.

پێشبینی ئەوەشدەكات، “ئاوی زیاتر لە ناوچە كەمەربەندییەكان ببنە هەڵم، بارانی زیاتر و بەخوڕ لە ناوچەكانی هێڵەكانی سەرەوە و هەندێك ناوچەی جەمسەری ببارێت. ئەوەش دەبێتەهۆی ناسەقامگیریی بارانبارین لە ناوچە شێدارەكاندا و زیادبوونی ڕوودانی لافاو و بەهێزبوونی”.

لای خۆیەوە پڕۆفیسۆر ڕالف تۆمی، بەڕێوەبەری پەیمانگای گرانسام بۆ گۆڕانی ئاووهەوا لە (ئیمپڕیال كۆلیدج) لە لەندەن وتی، “كاتێك جیهان زیاتر گەرم دەبێت، ئەمە واتا ئاوێكی زیاتر دەبێتە هەڵم، كە دەبێتەهۆی زیادبوونی وشكبوونەوە، ئاوی بەرگەهەوا زیاددەكات، بەهۆیەوە بڕی باران زیادەكات لەكاتی بارینیدا”.

گۆڕانكارییەكان لە جۆری بارانبارینی سروشتی لەسەر هەسارەی زەوی بە گەورەترین كاریگەرییەكانی گرفتی ئاووهەوا دادەنرێت.

ڕاپۆرتە مێژووییەكەی دەستەی حكومیی نێودەوڵەتیی پەیوەندیدار بە گۆڕانی ئاووهەوا، كە هەفتەی ڕابردوو بڵاوبووەوە، زیاتر لە 200 لاپەڕەیە و بە تەواویی ئەو پرسەی لەخۆگرتووە.

س: گاردیان + RT

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی وەزاریی ئاسایشی نیشتمانی ئیدانەی هێرشەكەی توركیا بۆسەر شەنگال دەكات

بابەتی دواتر

سەرچاوەیەک لە دادگای سلێمانی: لاهور شێخ جەنگی و براکانی بڕیاری دەستگیرکردنیان هەیە و نەدەبوو ئازادبکرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share