کەشناسی: ئەمڕۆ خۆڵبارین و شەو نمەباران دەبێت.. پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی پارێزگاکانی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان لە دواینیوەڕۆی ئەمڕۆوە خۆڵبارین لە هەندێک ناوچە دەستپێدەکات لە شەوەوە نمەباران دەستپێدەکات.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە دواینیوەڕۆوە خێرایی با زیاد دەکات، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە ناوچەکانی هەولێر و کەرکوک و گەرمیان، بە ئاستێکی کەمتر لە دهۆک و سلێمانی و هەڵەبجە.

هەروەها لە کاتەکانی شەودا ئاسمان بۆ نیمچەهەور و هەوری تەواو دەگۆڕێت لەگەڵ ئەگەری کەمێک هەورە تریشقە و نمەبارانی کەم بە تایبەت لە ناوچە شاخاویەکان.

بەپێی پێشبینییەکان سبەینێ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی تۆزێکی سووک، هەروەها پلەکانی گەرما بە 3 تا 5 پلەی سەدی دادەبەزن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیس ئەو تۆمەتبارەی دەستگیرکرد کە دزی لە کەپرەکانی دووکان دەکرد

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “تۆمەتبارێکمان دەستگیرکرد کە لە کەپرە گەشتیارییەکانی هاوینەهەواری دووکان چەند کەلوپەلێکی جۆراوجۆری دزی بوو”. بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی…
Total
0
Share