گەرمترین شارەكانی جیهان لەم كاتەی ساڵدا دیاریكران

پێنج شاری عەرەبی و چەند شارێكی دیكەی جیهان چوونە لیستی ناوچە زۆر گەرمەكانی جیهان لەم كاتەی ساڵدا.

لیستەكە كە لەلایەن سایتی “ئیدورادۆ ویدر”ی تایبەتمەند بە تۆماری كەشوهەوا بڵاوكرایەوە، شاری مەنی-ی سعودی لە ریزبەندی یەكەمی، لیستی 10 ناوچەدا داناوە كە لەم ماوەیەی ساڵدا بەرزترین پلەی گەرمییان تیادا تۆماركراوە.

هەروەها چوار شاری جەزائیر و، ناوچەیەك لە باشووری عێراق، لەنێو لیستەكەدان، بەپێی سایتەكە.

شارەكەی سعودیە -لەم كاتەی ساڵدا- ناوەندی پلەی گەرمیی تۆماركراو تیایدا گەیشتووتە 44.6 پلەی سەدی، شاری عەین ساڵح-ی جەزائیریش لە پلەی دووەمدایە بە ناوەندی پلەی گەرمیی 43.3 پلە.

هەروەها سێ شاری دیكەی جەزائیر، كە سەرجەمیان لە باشووری وڵاتەكەدان، لە لیستەكەدان و بریتین لە برج باجی موختار (40.9 پلە) ئیلیزێ (40.4) و عەین قەزام (40.3).

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەسڕە-ش لە عێراق لە ریزبەندی حەوتەمدایە بە تۆماركردنی 40.5 پلەی سەدی.

شاری ئەهوازی ئێرانیش بەهەمان شێوە لەنێو دە گەرمترینی جیهاندایە، جگەلە شارۆچكەی فیلا مۆنتس لە بۆلیڤیا بە 41.4 پلەی سەدی، بیلما لە نەیجەر بە 40.8 پلە و مەحمیە مادكوی لە باشووری ئەفریقیا بە 40.6 پلەی سەدی.

جیهان رووبەڕووی بەرزبوونەوەی بەرچاوی پلەی گەرمی دەبێتەوە، شارەزا و چالاكوانانی ژینگە هۆكارەكەی دەگەڕێننەوە بۆ سووتاندنی وزەی بەردین و، ئەودوای چالاكییە مرۆییەكان كە دەبێنەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی دەردانی ئەو گازانەی هۆكارن بۆ قەتیسبوونی گەرما لە كەشدا، لەنێویاندا گازی دووانە ئۆكسیدی كاربۆن و گازی میسان.

#ئێستا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق: بارانەکەی چەند رۆژی رابردوو چەند دەرئەنجامێکی خێرای هەبووە

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەو شەپۆلی بارانبارینەی لە چەند رۆژی رابردوودا ناوچەکەی گرتەوە سوودێکی زۆری بۆ بوژاندنەوەی…
Total
0
Share