عێراق لەگەڵ توركیا و ئێران دا دانوستاندن دەكات سەبارەت بە ئاو

مەهدی ڕەشید حەمدانی، وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عێراق ڕایگەیاند، “لەگەڵ توركیا دا گەیشتووین بە لێكتێگەیشتنی گەورە بۆ یەكلاییكردنەوەی دۆسێی ئاو.”

چالاكییەكانی “هەفتەی قاهیرە بۆ ئاو” دەستیانپێكردووە و وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عێراق بەشدارییان تیادا دەكات، بە گوێرەی زانیارییەكان، عێراق هەوڵدەدات سوود لە تواناكانی میسر وەربگرێت، چونكە ئەو وڵاتە ئەزموونێكی باشی هەیە لە یاسا نێودەوڵەتییەكانی تایبەت بە یەكلاییكردنەوەی كێشەكانی ئاو.
لەو بارەیەوە، مەهدی ڕەشید حەمدانی، وەزیری سەرچاوەكانی ئاوی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 20ی تشرینی یەكەم ڕایگەیاند، “میسر نەخشەڕێگە و لێكۆڵینەوەیەكی هەیە تایبەتە بە پارێزگارییكردن لە دەرامەتەكانی ئاو تا ساڵی 2037، عێراقیش لێكۆڵینەوەیەكی هاوشێوەی ئامادەكردووە تا ساڵی 2035، میسر شارەزاییەكی باشی هەیە لە یاسای نێودەوڵەتیدا، ئەو ئەزموون و شارەزاییە دەگوازێتەوە بۆ عێراق، بۆ ئەوەی لە دانوستاندنەكانیدا لەگەڵ توركیا و ئێران دا سەبارەت بە پشكی خۆی لە ئاو سوودیان لێوەربگرێت.”
وەزیری سەرچاوەكانی ئاو ئاشكرایكرد، “دانوستاندنی نێوان عێراق و توركیا بۆ یەكلاییكردنەوەی دۆسێی ئاو قۆناغی باشی بڕیوە و توركیا ویستێكی ڕاستەقینەی هەیە بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە.”
بابەتی پێشتر

سەرچاوەیەكی ئەمنی: تەرمی یەكێك لە منداڵەكانی ڕووباری دیجلە هێشتا بێسەروشوێنە

بابەتی دواتر

ڕاوێژكارەكان بۆ ترەمپ: زیرەك و نەرمونیانبە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share