ئیسرائیل هێرشێكی بۆ سەر غەزە ئەنجامدا

یەكێك لە تونێلەكانی بزوتنەوەی حەماسی فەڵەستینی فۆتۆ: Reuters

فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل، لە كەرتی غەزە هێرشیان كردەسەر خاڵێکی حەماس و دەوترێت زیانی گیانی نەبووە.

ئەڤیخای ئەدرەعی، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی تشرینی یەكەم لە هەژماری خۆی لە تویتەر بڵاویکردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانیان تونێلێکی حەماس-یان بۆردومانکردووە.

ئەدرەعی باسی لەوەشکردووە، هێرشەکە لە وەڵامی هێرشێكی موشەکی ئەنجامدراوە کە لە کەرتی غەزەوە ئاڕاستەی ئیسرائیل کراوە.

بەپێی وتەی شایەتحاڵان لەو هێرشەدا کێڵگەیەکی کشتوکاڵی لە خۆرهەڵاتی دەیر ئەلبەلاح کە دەکەوێتە ناوەڕاستی کەرتی غەزە لانی کەم بە سێ موشەک کراوەتە ئامانج.

هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

پێشتر سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا باسی لەوە کردبوو موشەکێکیان تێکشکاندووە کە لە کەرتی غەزەوە ئاڕاستەی یەكە جولەكەنشینەكان کراوە.

بابەتی پێشتر

نێجیریا.. 121 منداڵ لەماوەی چوار مانگدا بەهۆی مەلاریاوە مردوون

بابەتی دواتر

نەوتی كۆگاكراوی ئەمریكا بەهای نەوتی لە جیهان دابەزاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share