مێركڵ: ئەڵمانیا لە دۆخێكی كارەساتباری كۆرۆنا-دایە

ئەنگێلا مێركڵ ڕاوێژكاری ئەڵمانیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی تشرینی یەكەم، بارودۆخی وڵاتەكەی لەڕووی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا-وە بە كارەساتبار ناوزەد كرد.

لە ڕاگەیاندراوێكی حكومی دا كە لە پەرلەمانی ئەڵمانیا دا خوێندرایەوە، ئەنگێلا مێركڵ ڕاوێژكاری ئەڵمانیا وتی، “لە چەند هەفتەی ڕابردوودا ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا زۆر بەخێرایی بەرزدەبێتەوە و ئەوەش ئەركی كەرتی تەندروستی قورسكردووە.”
مێركڵ ئاشكرایكرد كە بەهۆی ئەو دۆخەوە، “چاودێریی چڕ لە نەخۆشخانەكاندا گەیشتووەتە ڕادەیەك كە چیتر بەرگەی ئەو دۆخە سەختە ناگرێت، گەر دۆخەكە بەو شێوەیە بەردەوام ببێت ئەوا توانای نەخۆشخانەكان بۆ وەرگرتنی نەخۆش دەگاتە كۆتایی، ئێمە لەم سەرەتای وەرزی سەرمایەدا لە دۆخێكی كارەستئامێزداین، ئەوەش پەیوەستە بە هەموومانەوە، بەبێ جیاوازی.”
دوێنێ چوارشەممە 28ی تشرینی یەكەم، ئەنگێلا مێركڵ ڕاوێژكاری ئەڵمانیا ڕایگەیاند، “سەرۆكی حكومەتەكانی ولایەتەكانی ئەڵمانیا، قایلبوون بۆ ماوەی چوار هەفتە چێشتخانە و باڕ و یانە و شانۆكان دابخرێن”، بەڵام هەر زوو ئەو بڕیارەی مێركڵ، لەلایەن پارتی ئۆپۆزسیۆنەوە ڕەخنەی توندی لێگیرا.
بابەتی پێشتر

سبەینێ سزای نەبەستنی ماسک لە سلێمانی جێبەجێ دەکرێت

بابەتی دواتر

عەلی باپیر: ماستاوکردن بۆ فەرەنسا و وڵاتانی دیکە نامان گەیەنێت بە هیچ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share