ئەمریکا.. لە مۆڵێکدا تەقە بەناو خەڵکدا دەکرێت و ژمارەیەک بریندار دەبن

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، بەهۆی دەستڕێژی گولەی کەسێک لەناو مۆڵێکی ناوچەی واوتۆسای سەربە ویلایەتی ویسکۆنسنی ئەمریکا چەند کەسێک برینداربوون.

دێنیس ماکبراید، بەرپرسی ناوچەی وارتۆسا ئاشکرایکرد، ژمارەیەک بریندار لە ڕووداوەکە کەوتووەتەوە بەڵام برینەکانیان سەخت نییە، هەروەها نوسینگەی (FBI) ڕایگەیاند کە لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە دەکەن.

هەروەها شایەتحاڵێکی ڕوداوەکە کە لەناو مۆڵەکەدا بووە دەڵێت، “گوێمان لە ژمارەیەک تەقە بوو دواتر ئاگادارکراینەوە کە خۆمان بپارێزین و کاردانەوەمان نەبێت”.

میدیا ئەمریکییەکان لە زاری ئەفسەرێکی پۆلیسی ناوچەکەوە بڵاویانکردەوە کە لە ڕوداوەکەدا هەشت کەس برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فرۆدێرت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هیومەن ڕایتس وۆچ: ڕوسیا زانیاریی شێوێنراو لە قوتابخانەکانیدا سەبارەت بە ئۆکرانیا بڵاودەکاتەوە

هەفتەی ڕابردوو وەزارەتی پەروەردەی ڕوسیا مامۆستایانی وڵاتەکەی ڕاسپارد، بۆ بڵاوکردنەوەی “زانیاریی کۆمەڵایەتی”، بەپێی ڕێکخراوی هیومەن رایتس وۆچ ئەو…
Total
0
Share