سەرۆکایەتیی بەڕێوەبردنی کارەسات و دۆخە لەناکاوەکان لە تورکیا (ئافاد) ڕایگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی لافاوەکانی دەریای ڕەشەوە بۆ 70 کەس بەرزبووەتەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکیدا سەرۆکایەتیی بەڕێوەبردنی کارەسات و دۆخە لەناکاوەکانی توركیا لەبارەی لافاوەکانی ڕۆژئاوای دەریای ڕەشەوە ئاماژەی بەوەكردووە، لە کاستامۆنو 60 كەس، سینۆپ نۆ كەس، لە بارتن یەک کەس بەھۆی لافاوەکانەوە گیانیان لەدەستداوە.
باسی لەوەشكردووە، چارەسەری پزیشکیی ھەشت کەسیش لە نەخۆشخانەکان بەردەوامە.
پێشتر سلێمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی تورکیا سەردانی ئەو ناوچانەی کردبوو و ڕیگەیاندبوو، 77 کەس بەهۆی لافاوەكانەوە بێسەروشوێنن.
11ی ئەم مانگە لە پێنج شاری توركیادا بەهۆی دروستبوونی لافاوەوە هەزاران كەس ئاوارەبوون و بەشێك لە هاوڵاتییانیش بۆ ناوچەكانی دیكە گواسترانەوە، هەروەها چەندین باڵەخانە ڕووخان و چەندین ئۆتۆمبێلیش زیانیان بەركەوتووە.