حکومەتی سوریا: چەند مووشەکێکی ئیسرائیلمان خستەخوارەوە

وەزارەتی بەرگریی سوریا ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەکاتی هێرشی ئیسرائیل لە نزیک دیمەشق، چەند مووشەکێکی ئەو وڵاتەیان خستووەتە خوارەوە.

وەزارەتی بەرگریی سوریا لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، “کاتژمێر 03:05 خولەکی بەرەبەیان، سوپای ئیسرائیل هەوڵیدا بە مووشەک هێرشبکاتەسەر ناوچەیەک لە (ڕیاق) لە نزیک دیمەشق، بەڵام سیستمی بەرگریی ئاسمانیی سوریا مووشەکەکانی خستووەتە خوارەوە”.

لە بەرامبەردا ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاشکرایکردووە، “سەرەڕای بەرگریی حکومەتی سوریا، بەڵام هێرشەکە زیانی بە شوێنی بەئامانجگیراو گەیاندووە”.

پێشتر ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندبوو، “حزبوڵڵای لوبنان لە نزیک دیمەشق بنکەی سەربازی دروستدەکات، لە کاتێکدا پێشتر ئەو شوێنە بۆ ڕاهێنانی سوپای سوریا بەکارهێنراوە، لەلایەن حزبوڵڵا و سوپای پاسدارانەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: عەراقچی و هاوتا فەرەنسییەکەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ڕایگەیاند، عەراقچی و هاوتا فەرەنسییەکەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا. وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ڕایگەیاند، عەراقچی، وەزیری دەرەوەی…
زیاتر ببینە

پزیشکیان: دوژمن لە شـ.ـەڕی سەربازییدا سەرکەوتوو نەبوو ئێستا دەیەوێت بیگوازێتەوە بۆ ئابوری

سەرۆککۆماری ئێـ.ـران ڕایگەیاند،  دوژمن لە شـ.ـەڕی سەربازییدا سەرکەوتوو نەبوو ئێستا دەیەوێت بیگوازێتەوە بۆ ئابوری. مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێـ.ـران…
Total
0
Share