تاڵیبان فەرمانیکرد بە کۆنترۆڵکردنی ویلایەتی “پێنج شێر”

دوای نائومێدبوون لە گفتوگۆکانی نێوان ئەحمەد مەسعود، سەرۆکی ئەو هێزەی ویلایەتی “پێنج شێر”ی بەدەستەوەیە، لەگەڵ تاڵیبان، سەرکردایەتيی تاڵیبان فەرمانیکردووە بە کۆنترۆڵکردنی ویلایەتەکە.

ئەحمەد مەسعود، کوڕی سەرکردەی ئەفغانی ئەحمەد شا مەسعودە و ئێستا جگە لە هێزەکەی خۆی بەشێک لە ئەندامانی سوپای ئەفغانستانیشی لەگەڵە.

ئەحمەد مەسعود، هۆشداریداوە، ئەگەر تاڵیبان ڕێگەی سەربازی هەڵبژێرێت ئەوا ئەفغانستان دەکەوێتەوە جەنگێکی ناوخۆيی وەک 90ـةکانی سەدەی ڕابردوو.

ویلایەتی “پێنج شێر” دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای کابولی پایتەخت و تەنها ویلایەتە کە لەلایەن تاڵیبانەوە کۆنترۆڵ نەکراوە.

ویلایەتەکەی ئەحمەد مەسعود، شاخاوییە و بە سەختی دەتوانرێت ڕێگاکانی ببڕدرێن، لەگەڵ ئەوەشدا “پێنج شێر” بە سيمبولی بەرگری ناسراوە لە ئەفغانستان، چونکە ئەحمەد شا مەسعودی باوک بەرامبەر هێزی یەکێتی سۆڤیەت و دواتر تاڵیبان بەرگری لە ویلایەتةكە کردبوو.

ئەحمەد مەسعود پێشتر بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندبوو، “تاڵیبان دەبێت لەوە تێبگات تاکە ڕێگەی چارەسەر گفتوگۆیە و ئێمە نامانەوێت ئەفغانستان بخەینە ناو جەنگێکی دیکەوة”.

هاوکات ئەو سەرکردە ئەفغانییە هۆشداری دابوو، ئەگەر تاڵیبان هێرشبکات، ئەوا ڕوبەڕوی هێزەکەی دەبێتەوە.

بابەتی پێشتر

ناپۆلی 2-0 ڤینیزیا

بابەتی دواتر

لەنزیك فڕۆكەخانەی كابول شەڕ ڕوویدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share