ڕۆژهەڵاتییەكان داوای پاراستنی گیانیان لە حکومەتی هەرێم دەکەن

دوای تیرۆرکردنی مووسا باباخانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزبی دێموکراتی کوردستان، سەدان چالاک و سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە نامەیەکدا داوای پاراستنی گیانیان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن.

دەقی ئەو نامەیە، کە لەلایەن 642 چالاکی مەدەنی، سیاسی، ڕۆژنامەنووس، نووسەر و کەسایەتیی کورد واژووکراوە و ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەرلەمانی کوردستان، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، UNHCR لە عێراق، بەرپرسانی ڕێکخراوی قەندیل و ڕێکخراوی سویدیۆ کراوە.

ئەمە لەكاتێكدا لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ئەرسەلان یارئەحمەدی و ژیلا موستەئجێر نیشتەجێی شاری هەولێر و دوو لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە هەڕەشەی کوشتنیان لێکراوە.

دوای تیرۆری مووسا باباخانی، ئەو چالاک و سیاسی و ڕۆژنامەنووسانە، ترسی ئەوەیەن هەیە ژیانیان بکەوێتە مەترسییەوە و پاشان دۆسیەکانیان بە هەڵاتنی تاوانبار بۆ ئێران کۆتایی پێبێت، وەک چۆن لە دۆسیەی باباخانیدا بکوژەكە هەڵات بۆ ئێران.

بابەتی پێشتر

توركیا.. 70 كەس بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە

بابەتی دواتر

سلێمانى.. هه‌شت بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

محەمەد شیاع سودانی: هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی راگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی و تورکیا دەدەین

محەمەد شیاع سودانی سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەڵەتیی سلێمانی و تورکیا رایگەیاند، گفتوگۆ لەگەڵ تورکیا دەکەن و…
Total
0
Share