دامه‌زراوه‌ی ڤیم جارێکی دیکە گه‌وره‌ترین پرۆگرامی ده‌ستپێشخه‌ری پرۆژه‌ی بچووك ڕادەگەیەنێت

دامه‌زراوه‌ی ڤیم بۆ جاری دووه‌م گه‌وره‌ترین پرۆگرامی ده‌ستپێشخه‌ری پرۆژه‌ی بچووك له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕاده‌گه‌یه‌نێت.

پڕۆگرامی دەستپێشخەری پرۆژه‌ی بچووک یەکێکە لە پرۆژەکانی دامەزراوەی ڤیم کە تیایدا پشتگیری دارایی و كارگێڕی بۆ ئه‌و کارسازانه‌ دابینده‌كات کە خاوەنی كارێك یاخود بیرۆکەی كارێكن بەڵام به‌ هۆی به‌ربه‌ستێكه‌وه‌ ناتوانن په‌ره‌ به‌ كاره‌كه‌یان بده‌ن.

له‌ قۆناغی یه‌كه‌می پرۆگرامه‌كه‌دا، دامه‌زراوه‌ی ڤیم توانی پاڵپشتی كۆمه‌ڵێك كارساز بكات، هه‌روه‌ها یارمه‌تییان بدات له‌ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌كانیان تاوه‌كو ببنه‌ خاوه‌نكاری سه‌ركه‌وتوو و تواناكانیان به‌كاربهێنن بۆ به‌رده‌وام بوون و په‌ره‌سه‌ندن به‌ كار و بیرۆكه‌كانیان. قۆناغی دووەمی پرۆگرامی ده‌ستپێشخه‌ری پرۆژه‌ی بچووك بە شێوەیەکی بەرفراوانتر بەڕێوەدەچێت لە پارێزگاکانی: سلێمانی، هەولێر، دهۆک، هەڵەبجە و کەرکوک.

له‌م پرۆگرامه‌دا، كارسازان به‌شدارده‌بن له‌ چه‌ندین ڕاهێنانی تایبه‌ت به‌ چۆنێتی به‌ڕێوه‌بردنی كار تاوه‌كو بتوانن به‌ شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمییانه‌ كاره‌كانیان به‌ڕێوه‌به‌رن و ئاماده‌بن كاڵا و خزمه‌تگوزارییه‌كانیان له‌ بازاڕه‌كانی كوردستاندا بفرۆشنه‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌ به‌رامبه‌ردا ده‌بێته‌ هۆی پته‌وكردنی ژێرخانی ئابووری ناوچه‌كه.‌

ساڵی ڕابردووش دامەزراوەی ڤیم هەفتەی کارسازی جیهانی بەڕێوەبرد، کە تێیدا چەندین بەهرەمەند و خاوەنکاری گەنج هاوکاری کران تا بەربەستەکانی بەردەم پڕۆژەکانیان تێپەڕێنن و دەستبەکاربن.

دامەزراوەی ڤیم داوا دەکات ئەگەر تۆ خاوەنی كارێك یاخود بیرۆكه‌ی كارێكیت به‌ڵام ئاسته‌نگی دارایی و كارگێریت هه‌یه‌، دەتوانیت بەشداربیت لەم پرۆگرامەدا به‌ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌م فۆرمه‌ی خواره‌وه‌ و به‌ربه‌سته‌كان بشكێنیت.

ناو تۆماركردن بۆ ماوه‌ی (45) ڕۆژ، تاوه‌كو به‌رواری 29\9\2021 به‌رده‌وام ده‌بێت.

بابەتی پێشتر

كچێكی ماملێ كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

بابەتی دواتر

ئەشرەف غەنی سەرۆک کۆماری ئەفغانستان وڵاتەکەی بەجێهێشت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share