لەگەڵ نووسەرانی جیهانی و وەرگرانی نۆبڵدا.. ڕۆمانێکی کوردی لە لیستی باشترینەکاندایە

ڕۆمانی “جەمشیدخانی مامم” لە ڕیزی باشترین 11 کتێبی لیستی ORFـی نەمسادایە.

لە لیستی باشترین 11 کتێبی 2022ـی “کۆمپانیای پەخشی نەمسایی – ORF”ـدا، کە تێیدا ساڵانە لەلایەن چەندین نووسەر و ڕەخنەگری ئەدەبیی سەربەخۆوە، باشترین کتێبەکانی نووسەرانی جیهان هەڵدەبژێردرێن، وەرگێڕانە ئەڵمانییەکەی ڕۆمانی “جەمشیدخانی مامم کە هەمیشە با لەگەڵ خۆیدا دەیبرد”ـی بەختیار عەلی، نووسەر و ڕۆشنبیری کورد هەیە.

لیستەکەی ORF تایبەتە بەو کتێبانەی کە تازە بڵاوکراونەتەوە، بۆیە کتێبی نووسەرانی هاوچەرخ و ئەو نووسەرە کۆچکردووانەش لەخۆدەگرێت، کە لە ماوەی نزیکدا کتێبەکەیان چاپی نوێی لێبڵاوکراوەتەوە.

جێی ئاماژەیە، لە هەمان ئەو لیستەی ڕۆمانە کوردییەکەی تێدایە، کتێبی هەریەک لە “عەبدولڕەزاق گورنە” و “هێرتا میولەر” هەن، کە هەردووکیان براوەی خەڵاتی نۆبڵن.

لە پاڵ ئەماندا، کتێبی هەریەک لە “سیمۆن دی بوڤوار” و “پیر پاولۆ پازۆلینی” دەبینرێت، کە یەکەمیان بیرمەندێکی بەناوبانگی فەرەنسی بووە و دووەمیشیان یەکێکبووە لە فیلمساز و نووسەرە هەرە دیارەکان.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمپانیایەکی چینی دەیەوێت پڕۆسێسەری تایبەت بە خۆی درووستبکات

کۆمپانیای شاومی چینی، سەرقاڵی درووستکردنی پڕۆسێسەرێکی تایبەت بە خۆیەتی بۆ مۆبایلە زیرەکەکانی. بەگوێرەی ئاژانسە هەواڵییە تەکنلۆژییەکانی چین، کۆمپانیای…
Total
0
Share