نەوەیەکی محەمەد عەلی کلای هاتە جیهانی بۆکسێنەوە

نیکۆ عەلی واڵش، نەوەی محەمەد عەلی کلای ئەفسانەی بۆکسێن یەکەم ڕوبەڕوبوونەوەی لە بواری بۆکسێنی پڕۆفیشناڵ ئەنجامدا و بردنەوەی تۆمارکرد.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە ویلایەتی ئۆکلاهۆما – ئەمریکا ڕوبەڕوبوونەوەی بۆکسێن بۆ کێشی مامناوەند لەنێوان نیکۆ عەلی واڵش و جۆردان ویکس ئەنجامدرا.

نەوەکەی محەمەد عەلی کلای بە بەرگریی باپیرییەوە یاریکرد و لە گەڕی یەکەمدا بە لێدانی کوشندە ڕکابەرەکەی کوتا بەزەویدا، لێرەوە ناوبژیوان دوای خولەکێک و 49 چرکە یارییەکەی ڕاگرت بۆ پشکنینی ویکس، دواتر دەرکەوت بۆکسێنەرە ئەمریکییەکە توانای ڕکابەریکردنی نەماوە.

نەوەکەی کلای دوای ئەوەی یەکەم بردنەوەی لە جیهانی پڕۆفیشناڵاندا تۆمارکرد، بە میدیاکانی ڕاگەیاند، “گەشتێکی نایاب بوو، زۆر بیرم لە باپیرم کردووەتەوە، بەڕاستی بیریدەکەم”.

واڵش تەمەنی 21 ساڵە و کوڕی ڕەشیدە عەلی کچی محەمەد عەلی کلای ئەفسانەی بۆکسێنی جیهان و ئەمریکایە، دوای بردنەوەی لە جۆردان ویکس لەناو حەلەبە هاوشانی خێزانەکەی ئاهەنگی سەرکەوتنی گێرا، لە ئاهەنگگێڕانەکاندا بۆپ ئارومی تەمەن 89 ساڵ ئامادەبوو، کە لەپێشوودا 27 دابەزینی بۆ محەمەد عەلی کلای ئەفسانە ڕێکخستووە.

بابەتی پێشتر

حەبیب پەیوەندی بە یانەیەکی پڕۆفیشناڵی تۆپی پێوە دەکات

بابەتی دواتر

وادەی گەڕانەوەی ئانسو فاتی بۆ پێکهاتەی بەرشلۆنە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share