لێدانە لە میلان.. ڕایۆلا دۆنارۆمای پێشکەشی یوڤی کردووە

جیانلویجی دۆناروما بۆندی لەگەڵ یانەی ئەی سی میلان کۆتاییهاتووە و بەفەرمی ماڵئاوایی لە یانە ناودارەکە دەکات، لێپرسراوی کارەکانی یانە گەورەکەی میلانی شۆککردووە و لەگەڵ یانەی یوڤانتۆس هاتووەتە سەرهێڵ.

ڕۆژنامەی کۆرێری دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، لێپرسراوی کارەکانی جیانلویجی دۆنارومای گۆڵپارێزی میلان کۆتایی بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ یانە زەبەلاحەکەی لۆمپاردیا هێناوە، لە ئێستادا لەگەڵ ئیدارەی یانەی یوڤانتۆس لەسەرهێڵە و دەیەوێت گۆڵپارێزە زەبەلاحەکە ئاڕاستەی تۆرینۆ بکات.

بەپێی سەرچاوەکە، ڕایۆلای ناسراو بە “ڕێویی گواستنەوەکان” لەگەڵ چەندین یانە دەستی بە دانوستاندن کردووە، یەکێک لەو یانانە بەرشلۆنەی ئیسپانییە، بەڵام بەهۆی بوونی ئەندرێ تێر شتیگنی ئەڵمانی، ئیدارەی بارسا گرنگییەکی ئەوتۆیان بە گواستنەوەکە نەداوە.

لە بەرامبەردا بەڕێوەبەرانی یانەی یوڤانتۆس بۆ هەمان مەبەست لەگەڵ رایۆلا هاتوونەتە سەرهێڵ و لە پلانیاندایە چێزنی پۆڵەندی ئاڕاستەی یانەیەکی دیکە بکەن و بۆ وەرزی نوێ لەگەڵ دۆناروما دەست بەکاربکەن.

دۆناروما لە هاوینی 2021 ئامادەنەبوو بە موچەی ساڵانەی شەش ملیۆن یورۆ بۆندەکەی لەگەڵ میلان نوێبکاتەوە، چاوەڕێش ناكرێت لە ئەگەری پەیوەندیکردنی گۆڵپارێزەکەی ئیتاڵیا بە یانەی یوڤانتۆس، موچەیەكی زیاتری بۆ تەرخان بکرێت.

بابەتی پێشتر

چێڵسی پاداشتی توخێل و سیلڤا دەکات

بابەتی دواتر

مانچستەر یونایتد جگە لە سانچۆ سێ یاریزانی دیکە دەکڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share