ئەنچلۆتی لە بارەی ڤینیسیۆسەوە بڕیاری کۆتایی بە ڕیاڵ مەدرید ڕاگەیاندووە

ڕاهێنەری نوێی یانەی ڕیاڵ مەدرید، کارلۆ ئەنچلۆتی ئیدارەی فلۆرنتینۆ پێرێزی ئاگادارکردووەتەوە، کە خواستی لەسەر بەردەوامبوونی ڤینیسیۆس جونیۆرە و لەپلانەکانی وەرزی داهاتوودا گرنگی پێدەدرێت.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی گۆڵی نێودەوڵەتی، ئەنچلۆتی لە دوایین کۆبونەوەدا بە بەڕێوەبەرانی یانەی شاهانەی ڕاگەیاندووە، متمانەی بە ڤینیسیۆس جونیۆری بەرازیلییە و وەرزی داهاتوو وەک یاریزانێکی گرنگ لە پێکهاتەکانیدا کاری لەگەڵدا دەکات.

دووشەممەی ڕابردوو “کارلیتۆ” بۆ جاری دووەم لە مێژوویدا وەک ڕاهێنەری مێرەنگی دەستی بە کارەکانی کردەوە، ڕاهێنەرەکە ناچارە لە ماوەیەکی کورتدا چەندین بابەتی وەرزشیی و هونەری یەکلاییبکاتەوە، یەکێک لەو کێشانە ئاستی ڤینیسیۆسی بەرازیلییە، کە لەسەردەمی زینەدین زێدان بەپێی پێویست نەبووە.

ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە لەبەرامبەر متمانەی بە “ڤینی”، دەرگای ڕۆیشتنی بەڕووی دانی سیبایۆس، ماریانۆ دیاز، لوکا یوڤیچ، مارتین ئۆدیگارد، گاریس بەیل، ئەلڤارۆ ئۆدریۆزۆلا، ئیسکۆ و مارسێلۆدا کردووەتەوە، واتا لارینەبوونی ڕاگەیاندووە لەبارەی فرۆشتنیان، یاخود بەردەوامبوونیان لە پێکهاتەی لۆس بلانکۆس بۆ وەرزی 2021-2022.

بابەتی پێشتر

یوڤانتۆس دوا مۆڵەت بە کریستیانۆ دەدات: بڕیاربدە

بابەتی دواتر

دهۆک.. چالاکوانێک بە ساڵێک زیندانی سزادرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share